:Select Language

Farsi

Kurdi

 

 

 

Menu
صفحه اصلیبەرهەمەکانزیادکراوەکانی کۆنکرێت شلکەرەوەی بەهێزی نۆتراڵ کۆنکرێت

شلکەرەوەی بەهێزی نۆتراڵ کۆنکرێت:

بەهێزترین جۆری زیادکراوەی شلکەرەوەی کۆنکرێت و کەمکەرەوەی ئاوی بەکارهێنراوە.

ئەم مادە زیادکراوە کۆنکرێتییە جگە لە ئاسانکردنەوەی جێبەجێکردنی کۆنکرێت دەبێتە هۆی خێرایی بەدەستهێنانی خۆڕاگری لە بارودۆخی لەبەرچاوگیراودا و زیادبوونی خۆڕاگری سەرەتایی و کۆتایی کۆنکرێت.

لەگەڵ ستانداردەکانی ASTM C494 type F و ستانداردی دەوڵەتی ئێران ISIRI 2930  گونجاوە.

تایبەتمەندی و کاریگەرییەکان:

        زیادبوونی پێکەوەنووسانی کۆنکرێت.

         كەمکردنەوەی درزکردنی کۆنکرێت.

         زیادبوونی خۆڕاگری گوشاری .

         خۆڕێکخەری لەگەڵ جۆرەکانی چیمەنتۆی پۆرتلاند

         کاتی پاراستنی سلامپ (نزمبوونەوە) 30 تاکوو 45 خولەک.

         زیادبوونی شلبوونەوەی کۆنکرێت (زیادبوونی سلامپ) .

         ئاسانی پەمپاژ و کەمکردنەوەی خراپبوونی کەرەستەکان

         كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو بە چیمەنتۆ نزیکەی 12 %  تاکوو 20 %

بابەتی بەکارهێنان:

         تێکردنی کۆنکرێت لە جۆرەکانی پێکهاتەی شیشدار و بێ شیش لە پلەی گەرمای ئاساییدا.

         جێبەجێکردنی کۆنکرێتی خشت، فۆندێیشن، ئەستوون، دیوار، پردەکان و...

         بەرهەمهێنانی پارچەی لە پێشەوە دروستکراو .

         کۆنکرێتی لە پێشەوە دروستکراو .

         ڕووی بنەوەی ڕەقی پیشەسازی.

ڕێژەی بەکارهێنان:

ڕێژەی ڕێکی بەکارهێنانی شلکەرەوەی بەهێزی نۆتراڵ کۆنکرێت لە ڕێگەی تاقیکردنەوەکانی کارگەییەوە دیاری دەکرێت. بەڵام بە پێی سلامپی لەبەرچاوگیراو و جۆری کەلوپەلی بەردین و ڕێژەی ئاو بە چێمەنتۆ، ئەم ڕێژەیە نێوان 5/ تاکوو 1/2 لەسەدی کێشی چیمەنتۆی بەکارهێندراو دەبێت.

شێوازی بەکارهێنان:

         دەکرێ لەگەڵ هەموو ئاوی تێکەڵکراوی کۆنکرێت یان بەشێک لە لەو تیکەڵ بکرێت و بە کۆنکرێتەوە زیاد بکرێت.

         دەکرێ بە تێکەڵەی ئامادەکراوی کۆنکرێتەوە زیاد بکرێت و پاش تێکەڵبوونی تەواو کرداری تێکردنی کۆنکرێت دەست پێبکات.

تایبەتمەندی فیزیایی و کیمیایی :

کێشی تایبەت:         0.02 ± 1.12 کیلۆگرام لەسەر لیتر

دۆخی فیزیایی:            شلەمەنی

ڕەنگ:                   قاوەیی تۆخ

PH:              0.5 ± 8

یۆن کلۆر:                نییە (کەمتر لە ستانداردBS 5075)

تێبینی :

شێوازی پاراستن :

ساڵێک لە پێچانەوەی سەرەتاییدا، دوور لە وێکەوتنی درێژخایەنی تیشکی هەتاو، لە پلەی گەرمای 5 تاکوو 35 پلەی سانتیگراددا توانایی پاراستنی هەیە

جۆری پێچانەوە :

گاڵۆنی 25 کیلۆگرامی

ئەسکەلەی مۆدولار

تبەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئەسکەلەی مۆدولاری سێ­گۆشەیی، ئەسکەلەی مۆدولاری چەکوشی، بۆری ئەسەکەلەیی، یاریدەدەری ئەسکەلە، بەرهەمهێنانی برغووی ڕێکخستن بە پێی قەبارەی داواکراو و پایەڵی ئەسەکەلە

جەکی کانزایی

بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جکی کانزایی تایبەتی قاڵب بەستنی سەقفە کۆنکرێتییەکان: جۆرەکانی جەکی خاچدار، جەکی سادە، جکی ڕەزوە(دەزوو)ی دەرەوە، جەکی ڕەزەوی ناوەوە، جەکی یوو، جەکی خاچی جێگر و جەکی داواکراو (تایبەتی)

 

ئامێر و کەرەستەکانی قاڵبی کۆنکرێت

بەرهەمهێنانی کۆی ئامێر و کەرەستەکانی کانزایی کۆنکرێتی، قاڵبی بەنداو و تونێل، قاڵبی پرد، ئامراز و پێداویستییەکانی قاڵب­بەستن، قاڵبی سەر ئەستوون، قاڵبی مەنهۆڵ، قاڵبی خڕ و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی قاڵبی کۆنکرێتی بە پێی داواکاری

Go to top