:Select Language

Farsi

Kurdi

 

 

 

Menu

لەزگەی کاشی هەویری :

لەم دەیانەی دواییدا هۆی خۆشەویست بوون و وەبەردڵکەوتنی لەزگەکانی کاشی لە پیشەسازی بینادا دەکرێ لە خێرایی جێبەجێکردن، کەمبوونی کێشی کەلوپەلی بینا و زیادبوونی بۆشایی ناوەوەی بینا بزانیت. لەزگەی کاشی هەویری لەسەر بنەمای کەتیرەی ئەکڕلیک لەگەڵ سیلیکۆنی بەرهەم‌هێندراو کە پێوەنووسانی کاشی بە ئاست و ڕووبەر لە بەرانبەر گیراوەی ئاساییدا چەند هێندە دەکات وەها کە دەکرێ هەڵمەتی پێکەوەنووساندنی کاشی لە سەرەوە بۆ خوارەوە جێبەجێ بکەیت و پاش وشکبوونەوە بە هیچ شێوەیەک لە ئاودا ناتوێتەوە و بەتەواوەتی درزتێنەکەر دەبێت.

لەزگەی کاشی هەویری لەگەڵ ستانداردەکانی خوارەوە گونجاوە :

BS EN 12003,ASTM C482

تایبەتمەندی و کاریگەرییەکان:

        جیڕی بەرز .

         خۆڕێکخەری گونجاو .

         پێوەنووسانی زۆر زۆر بە جۆرەکانی کەلوپەلی بینا.

         پاش وشک بوونەوە لە بەرانبەر سەرما و گەرمادا بەردەوامە.

         کاتی خۆگرتنی ئەو خێرا نییە و توانایی ئەملاوئەولا پێکردنی کاشی تاکوو چەند خولەک پاش دانانی هەیە.

         پاش وشک بوونەوە لە بەرانبەر ئاو و تەڕایدا بەتەواوەتی خۆڕاگر و درزتێنەکەرە و بەردوامی کوالیتی هەیە.

بابەتی بەکارهێنان:

         توانایی دانانی کاشی لەسەر کاشی.

         دانانی کاشی و سیرامیک لەو ڕووبەرانەدا کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئاو و تەڕایی لە پەیوەندیدان.

         توانایی دانان لەسەر ڕووبەری گەچی، کۆنکرێتی، چیمەنتۆ، پارچەی لە پێشەوە دروستکراو، دارین و...

         دانانی جۆرەکانی کاشی، سیرامیک، موزاییک، بەرد، پارچەی گەچی، پلاستفوم و...

ڕێژەی بەکارهێنان :

بە پێی کونکون بوونی ڕووبەری بنەوە و زبری و ناڕێکی ئەو ڕێژەی بەکارهێنانی لەزگەی کاشی هەویری هاوکێشی 3 تاکوو 4 کیلۆگرام بۆ هەر مەتری دووجا دەبێت.

شێوازی بەکارهێنان :

ڕووبەری ژێرەوە دەبێ بە دوور بێت لە هەر چەشنە چەوری، تەپ و تۆز، پارتیکڵی شل.

 لە کاتی زبربوون و ناڕێکی ڕووبەری بنەوەدا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنان دەکرێ بۆ دڵنیابوون ڕووبەری ڕێکی چاککەرەوە بەکاربێنی.

لە بارودۆخێکدا کە لە پێشوودا ڕووبەرەکە داپۆشەرێکی تری هەبێت، دەبێ ئەو لێکەیەوە. پاشان لەزگەی کاشی هەویری لە ڕێگەی ماڵەوە یان کەوگیری شانەدار بە پانایی ئەوپەڕی یەک مەتری دووجا و ئەستوورایی 3تاکوو4میلی مەتر لەسەر ڕووبەر بڵاو بکەیەوە و کاشییەکان تاکوو ماوەی کەمتر لە 20 خۆلەک لەسەر ئەو دابنێی. کاشییە داندراوەکانی سەر دیوار پاش 48 کاتژمێر دەگەنە پتەوی و قایمی کۆتایی خۆیان و لە پاش ئەم ماوەیە دەکرێ دەست پێبکەی بە پڕکردنەوەی نێوان کاشییەکان و بە مەودای دوو ڕۆژ پاش پڕکردنەوەی نێوان کاشییەکان ڕووبەری لەبەرچاوگیراو شیاوی بەکارهێنانە.

تێبینی 1: بۆ دانان بە لەزگەی کاشی دەبێ لانیکەم 60% پشتەوەی کاشییەکە دەبێ لەزگەی لێدرابێت.

تێبینی 2 : لە کاتی دانانی کاشی لەسەر کاشی پێشوودا سەرەتا دەبێ نزیکەی 40% لە ڕووبەری بنەوە بە سەری تەور یان بەردی هاڕین بتاشی.    

تێبینی 3 : پلەی گەرمای پێویست بۆ دانان بە لەزگەی کاشی لانیکەم 5 دەرەجە سەرووی سفرە و لە پلەی گەرمای خوارتردا دەبێ بەرگری لە دانان بکرێت.

تایبەتمەندی فیزیایی و کیمیایی :

دۆخی فیزیایی :           بە شێوەی هەویر

ڕەنگ  :                 سپی یان بێج

کێشی تایبەت :        1/5 کیلۆگرام لەسەر لیتر

PH :                      7

تێبینی:

شێوازی پاراستن:

ساڵێک لە پێچانەوەی سەرەتاییدا، بە دوور لە تەڕایی و وێکەوتنی درێژخانەتی تیشکی خۆر، لە پلەی 5 تاکوو 35 دەرەجەی سانتیگراد دەپارێزترێت.

جۆری پێچانەوە :

 

سەتڵی 5 و 10 و 20 لیتری

ئەسکەلەی مۆدولار

تبەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئەسکەلەی مۆدولاری سێ­گۆشەیی، ئەسکەلەی مۆدولاری چەکوشی، بۆری ئەسەکەلەیی، یاریدەدەری ئەسکەلە، بەرهەمهێنانی برغووی ڕێکخستن بە پێی قەبارەی داواکراو و پایەڵی ئەسەکەلە

جەکی کانزایی

بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جکی کانزایی تایبەتی قاڵب بەستنی سەقفە کۆنکرێتییەکان: جۆرەکانی جەکی خاچدار، جەکی سادە، جکی ڕەزوە(دەزوو)ی دەرەوە، جەکی ڕەزەوی ناوەوە، جەکی یوو، جەکی خاچی جێگر و جەکی داواکراو (تایبەتی)

 

ئامێر و کەرەستەکانی قاڵبی کۆنکرێت

بەرهەمهێنانی کۆی ئامێر و کەرەستەکانی کانزایی کۆنکرێتی، قاڵبی بەنداو و تونێل، قاڵبی پرد، ئامراز و پێداویستییەکانی قاڵب­بەستن، قاڵبی سەر ئەستوون، قاڵبی مەنهۆڵ، قاڵبی خڕ و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی قاڵبی کۆنکرێتی بە پێی داواکاری

Go to top