:Select Language

Farsi

Kurdi

 

 

 

Menu

لەزگەی کۆنکرێت:

ئەم لەزگەیە بەرهەمێکە بە پێی کۆپۆلیمەری کەتیرەی ئاکریلات کە پاش بەکارهێنان کۆنکرێتەکە رەق و پتەو دەکات و بەرگری لە درزکردنی ئاو و توواوەکانی تر بۆ ناو ئەو دەکات. ئەم بەرهەمە بە دروستکردنی لایەری پۆلیمەر و پێکەونووساو، کۆنکرێت لە بەرانبەر بارودۆخی کەش و هەوای نەگونجاو و جووڵەی شڵەقاندا بەتەواوەتی خۆڕاگر دەکات.

تایبەتمەندی، کاریگەری و بابەتی بەکارهێنان :

         زیادکردنی کارایی کۆنکرێت.

         کەمکردنەوەی توندی دزتێکەری کۆنکرێت.

         زیادکردنی خۆڕاگری گوشاری کۆنکرێت تاکوو 15% .

         پتەوکردنی کۆنکرێت لە بەرانبەر سیکلە بەردەوامەکانی سەهۆڵبەندان و توانەوەدا.

         زیادکردنی خۆڕاگری خواربوونەوە و بەتایبەت سوانی کۆنکرێت.

         گونجاو بۆ ڕووی دەرەوەی چیمەنتۆ و کۆنکرێتی ئەکسپۆس.

شێواز و ڕێژەی بەکارهێنان :

بە مەبەستی بەکارهێنان لە کۆنکرێتدا پێشنیار دەکرێت ڕێژەی 7 تاکوو 11 لەسەد کێشێ چیمەنتۆی بەکارهێندراو، لەزگەی لاتەکس بە ئاو شل بکەیەوە و بیکەیە ناو کۆنکرێتی بەکارهێندراو هەڵبەت دەکرێ لەزگەی لاتەکس ڕاستەوخۆ بکەیە ناو کۆنکرێت و لێکبدەی. لە کاتی دروستکردنی ڕووی دەرەوە (گیراوەی ورد) دەکرێ ڕێژەی بەکارهێنان تاکوو 20 لەسەدیش زیاد بکەیت. بەڵام لە گیراوەی داپۆشینی تاکوو 10 میلیمەتر دەکرێ ڕێژەی بەکارهێنان تاکوو 25 لەسەد زیاد بکەیت. باشتر وایە لایەری جێبەجێکراو بۆ ماوەی 3 تاکوو 4 ڕۆژ تەڕ ڕابگیرترێت. ئەم لەزگەیە بۆ درزگرتنی تانکەکانیش زۆر گونجاوە.

تایبەتمەندی فیزیایی و کیمیایی :

دۆخی فیزیایی :              شلەمەنی خەست  

یۆن کلۆر :                    نییە

ڕەنگ :                       سپی شیری                              

توانایی توانەوە :              لە ئاودا

PH  :            6/5                                       

کێشی تایبەت :           1/12  کیلۆگرام لەسەر لیتر

تێبینی :

شێوازی پاراستن:

ساڵێک لە پێچانەوەی سەرەتاییدا، بە دوور لە تەڕایی و وێکەوتنی درێژخانەتی تیشکی خۆر، لە پلەی 5 تاکوو 35 دەرەجەی سانتیگراد دەپارێزترێت.

جۆری پێچانەوە :

 

سەتڵی 5 و 10 و 20 لیتری

ئەسکەلەی مۆدولار

تبەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئەسکەلەی مۆدولاری سێ­گۆشەیی، ئەسکەلەی مۆدولاری چەکوشی، بۆری ئەسەکەلەیی، یاریدەدەری ئەسکەلە، بەرهەمهێنانی برغووی ڕێکخستن بە پێی قەبارەی داواکراو و پایەڵی ئەسەکەلە

جەکی کانزایی

بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جکی کانزایی تایبەتی قاڵب بەستنی سەقفە کۆنکرێتییەکان: جۆرەکانی جەکی خاچدار، جەکی سادە، جکی ڕەزوە(دەزوو)ی دەرەوە، جەکی ڕەزەوی ناوەوە، جەکی یوو، جەکی خاچی جێگر و جەکی داواکراو (تایبەتی)

 

ئامێر و کەرەستەکانی قاڵبی کۆنکرێت

بەرهەمهێنانی کۆی ئامێر و کەرەستەکانی کانزایی کۆنکرێتی، قاڵبی بەنداو و تونێل، قاڵبی پرد، ئامراز و پێداویستییەکانی قاڵب­بەستن، قاڵبی سەر ئەستوون، قاڵبی مەنهۆڵ، قاڵبی خڕ و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی قاڵبی کۆنکرێتی بە پێی داواکاری

Go to top