:Select Language

Farsi

Kurdi

 

 

 

Menu

ڕۆنی قاڵب :

ڕۆنی قاڵب قاڵب گرتنێکی خاوێن، خێرا و ئاسوودەیە بە کوالیتی بەرز بۆ دەستگەیشتن بە ڕواڵەتێکی جوان و سەربەست کردنی قاڵبەکان بەبێ ئاڵۆزی بۆ قاڵبەکان وەکوو لێدان و کوتان بە مەبەستی جیاکردنەوە، ژەنگهێنان و... بۆ تۆ ئامادە دەکات.

بواری بەکارهێنان:

         بەرگری لە پێکەونووسانی کۆنکرێت بە قاڵبەکان

         بردنەسەری تەمەنی بەکەڵکی قاڵبەکان

          کاتی بەکارهێنان لە قاڵبی بە شێوەی و شکڵی تایبەتدا

تایبەتمەندی و کاریگەرییەکان:

         توانایی بەکارهێنان بۆ جۆرەکانی قاڵبی کانزایی، دارین، پلاستیک، فایبەرگلاس و...

         دەستەبەرکردنی ئازادکردنی ئاسوودەی قاڵبەکان لە کۆنکرێت

         بۆنیاتنانی ئاستێکی ڕاکردنی ئاو، کە دەرئەنجامەکەی ئەو وێڕای زیادکردنی کارایی و کەمکردنەوەی زیان پێگەیشتنی قاڵبەکان، بونیاتنانی ڕووبەری کۆنکرێتی یەکدەست بە ڕواڵەتێکی جوان دەڕەخسێنێت

         زیادکردنی درێژایی تەمەنی قاڵبەکان

         بەرگری لە ژەنگهێنان و ڕزانی قاڵبی کانزایی بە هۆی بوونی تیکەڵاوەکانی دژە ژەنگ

         توانایی بەکارهێنان لە کۆنکرێتی شیشدار بە هۆی نەبوونی کاریگەری خراپ لەسەر شیشەکان

         ئاسانکاری لە هاتنەدەری بڵقی هەوا لە ئاستی هاوبەشی نێوان قاڵب و کۆنکرێتدا لە گەڕی هەڵمەتی کۆنکرێتی و ڤیبراشندا

         توانایی بەکارهێنانی پڕۆسەکردن بە بەکارهێنانی هەڵم یان قاڵبی گەرمایی

تایبەتمەندی تەکنیکی:

ڕەنگ: قاوەیی   

دۆخی فیزیایی: شلەمەنی

توانایی توانەوە: لە ئاودا

کێشی تایبەت  : 0/83gr/cm3  لە 20دەرەجەی سانتیگراد

ڕێژەی یۆنی کلۆر:سفر

ڕێژەی بەکارهێنان:

ڕێژەی بەکارهێنانی "ڕۆنی قاڵب " بە پێی جۆری قاڵب و بە پێی بارودۆخی کارگەیی دەگۆڕدێت بەڵام بە شێوەی گشتی قەبارەیەک لە ساشیمی 410 لەگەڵ 2 تاکوو 3 ئەندازەی ئاو شل دەکەیەوە، بە پێی ڕێژەی خۆتێوەردانی ئاستی قاڵبەکان نزیکەی20 تاکوو 50 مەتری دووجار داپۆشە.

شێوازی بەکارهێنان و ئامۆژگاری تەکنیکی:

گشت قاڵبەکان دەبێ بەدوور بن لە هەرجۆرە نیشتەمەنی وەکوو ژەنگهێنان، کۆنکرێت، ڕۆن و بابەتی هاوشێوە پاشان "ڕونی قاڵب" لە ڕێگەی پیستولە، فلچە، ئیسفەنج یان باگردان لە ڕووبەری  قاڵبەکان بدە.

         بۆ خاوێنکردنەوەی قاڵبەکان دەتوانی "هۆکاری ترشی شۆردنی کۆنکرێت" بەکار بێنی.

         پلەی گەرمای شوێنی بەکارهێنانی "ڕۆنی قاڵب " نابێ کەمتر لە 4 دەرەجەی سانتیگراد بێت.  

         بەر لە هەرجار بەکارهێنان ناوەڕۆکی ناو دەفرەکە جوان بشڵەقێنە.

مەرجەکانی پاراستن:

بۆ ماوەی ساڵێک لە پێچانەوەی سەرەتاییدا پاراستراو لە هەوا و سەهۆڵ بەستن.

پێچانەوە:

 

"ڕۆنی قاڵب " لە دەفری 20 و 200 لیتریدا پێشکەش دەکرێن

ئەسکەلەی مۆدولار

تبەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئەسکەلەی مۆدولاری سێ­گۆشەیی، ئەسکەلەی مۆدولاری چەکوشی، بۆری ئەسەکەلەیی، یاریدەدەری ئەسکەلە، بەرهەمهێنانی برغووی ڕێکخستن بە پێی قەبارەی داواکراو و پایەڵی ئەسەکەلە

جەکی کانزایی

بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جکی کانزایی تایبەتی قاڵب بەستنی سەقفە کۆنکرێتییەکان: جۆرەکانی جەکی خاچدار، جەکی سادە، جکی ڕەزوە(دەزوو)ی دەرەوە، جەکی ڕەزەوی ناوەوە، جەکی یوو، جەکی خاچی جێگر و جەکی داواکراو (تایبەتی)

 

ئامێر و کەرەستەکانی قاڵبی کۆنکرێت

بەرهەمهێنانی کۆی ئامێر و کەرەستەکانی کانزایی کۆنکرێتی، قاڵبی بەنداو و تونێل، قاڵبی پرد، ئامراز و پێداویستییەکانی قاڵب­بەستن، قاڵبی سەر ئەستوون، قاڵبی مەنهۆڵ، قاڵبی خڕ و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی قاڵبی کۆنکرێتی بە پێی داواکاری

Go to top