:Select Language

Farsi

Kurdi

 

 

 

Menu

گروتی نۆرماڵ  :

گروتی نۆرماڵی کۆنرێت بە پێی چیمەنتۆیە و بەبێ چوونەناویەک و وێکهاتنی چیمەنتۆیە و بە بەدەستهاتنی خۆڕاگری گوشاری 28 ڕۆژان نزیکەی 700 کیلۆگرام لەسەر سانتی مەتری دووجا لێکدراوێکی گونجاوە بۆ هەڵمەتی دانان و جێگرکردنی پێکهاتە یان ئامێرە ستاتیکەکان (نەگۆڕەکان). ئەم بەرهەمە پاش خۆگرتن بە ڕادەیەکی کۆنتڕۆڵکراو فراوان دەبێتەوە بۆئەوەی چوونەناویەک و وێکهاتنی پلاستیکی قەرەبوو بکاتەوە.

گروتی نۆرماڵ لەگەڵ ستانداردەکانی خوارەوە گونجاوە:

ASTM C1019, ASTM C348,ASTM C94/C94M-05,ASTM C942,ASTM C476

ASTM C191 - ASTM C827,DIN EN 445, ASTM C1107

 تایبەتمەندی و کاریگەرییەکان:

         ئاسانکاری جێبەجێکردن .

         ئاسانکاری تێکەڵکردن لەگەڵ ئاو.

         دڵنیابوون لە ڕەوانبوونی گونجاو.

         بەخێرایی ڕەق دەبێت.

         خۆڕاگەی لە بەرانبەر لێدان و وێککەوتن و شڵەقاندا.

         توانایی سوودوەرگرتنی خێرا.

         خاوەنی فراوانبوونەوەی کۆنتڕۆڵکراو و بەبێ چوونەناویەک و وێکهاتنە.

         خۆڕاگری گوشاری کۆتایی نزیکەی 700 700 کیلۆگرام لەسەر سانتی مەتری دووجا .

بابەتی بەکارهێنان :

         جێبەجێکردنی ژێر خانی پۆڵایی.

         جێگرکردنی ئەستوونی لە پێشەوە دروستکراو.

         جێبەجێکردنی فۆندێیشنی ئامیر و کەرەستە قورسەکان.

         پڕکردنەوەی کەلێن و کولێن و درز و قڵەشتەکان.

         جێگرکردنی پلێیتی ئەستوونەکان (Base plate).

ڕێژەی بەکارهێنان :

بە ژماردنی بارستایی قۆناغ و بە لەبەرچاوگرتنی کێشی تایبەتی گروت ئامادە دەکرێ ڕێژەی بەکارهێنان دیاری بکەیت و بە پێی خۆڕاگری کۆتایی و ڕادەی کارایی پێویست نزیکەی 150 تاکوو 200 سی سی ئاو بە هەر کیلۆگرام گروتی نۆرماڵەوە زیاد بکەیت.

شێوازی بەکارهێنان :

لە پێوانەکردنی ئاودا  وردبینی زۆر ڕەچاو بکرێت.

         کرداری تێکردنی گروت دەبێ تەنیا لە لایەکەوە جێبەجێ بکرێت بۆئەوەی لە گیرکردنی هەوا یان زێدەیی ئاوی گیراوە بەرگری بکرێت.

         پانای لێواری ئازادی پلێیت دەبێ ئەوپەڕی 5 سانتیمەتر بێت بۆئەوەی لە قەڵشین بە هۆی بەرفراوانبوونەوەی درێژایی بەرگری بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا زارکی تەغزیەی گروت ئەوپەڕی 15 سانتیمەتر بێت.

         زۆرترین تیرەی تێکردنی گروت لە قۆناغێکدا نابێ لە 10 سانتیمەتر تێپەڕێت بەڵام بۆ تیڕەی زیاتر، ئەوپەڕی تاکوو 15 سانتیمەتر تێکردنی گروت لە قۆناغێکدا، دەبێ لە جەڕموودی بە قەبارەی 3 تاکوو 13 میلیمەتر لە تێکەڵە لە گروتدا بەکار بهێندرێت کە لەم کاتەدا بە پێی جۆری پێکهاتە ڕێژەی لم بە گروت لە ئەوپەڕی یەک بە یەک تێنەپەڕێت.

         پاش جێبەجێکردنی هەڵمەتی کیورینگ لە ڕێگەی تەڕایی ئاوەوە پێویستە.

         ڕووبەری فۆندێیشن بابەتی جێبەجیکردن دەبێ بەدوور بێت لە ڕۆن، گریس یان مادەی سست بێت.

         کونی بۆڵت یان ژووری بەردەوام دەبێ بەتەواوەت خاوێن بێت.

         گەر بکرێت چەند کاتژمیر بەر لە تێکردنی گیراوە ڕووبەری لەبەرچاوگیراو تەڕ بکرێت بەڵام ڕێک بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەت هەموو ئاوە زیادەییەکە دەبێ خاوێن و هەموو کون و قەفەزەکان لە ڕێگەی گوشاری باوە خاوێن بکرێنەوە.

         سەبارەت بە ئەستوون پلێیتەکان دەبێ خاوێن بن و دوور بن لە ڕۆن، گریس و بۆیاغ.

       لانیکەم چوار دەوری قاڵب بە شتێک توند ببەسترێتەوە بۆئەوەی بەرگری بکرێت لە گۆڕانی شێوە لە ئاکامی فراوانبوونەوەدا.

         باشترین گەرما بۆ جێبەجێکردنی گروت 5 تاکوو 30 دەرەجەی سانتیگرادە لە کاتی زیاتربوونی پلەی گەرمادا، کاتی خۆگرتن خێراتر دەبێت و لە کاتی کەمتر بوونی پلەی گەرمادا کاتی خۆگرتنی سەرەتایی دوا دەکەوێت.

         پاش زیاکردنی پاودەری گروت بە ئاو، گیراوەی ئامادەکراو دەبێ لە ماوەی کەمتر لە 30 خولەکدا بەکاربهێندرێت.

تایبەتمەندی فیزیایی و کیمیایی :

دۆخی فیزیایی :         پاودەر

ڕەنگ :                خۆڵەمێشی

PH:                    8     

کێشی تایبەت :      1680 کیلۆگرام لەسەر  مەتری سێجا

یۆن کلۆر :             نییە

تێبینی :

شێوازی پاراستن:

ساڵێک لە پێچانەوەی سەرەتاییدا، بە دوور لە تەڕایی و وێکەوتنی درێژخانەتی تیشکی خۆر، لە پلەی 5 تاکوو 35 دەرەجەی سانتیگراد دەپارێزترێت.

جۆری پێچانەوە :

 

توورەگەی  25  کیلۆگرامی

ئەسکەلەی مۆدولار

تبەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئەسکەلەی مۆدولاری سێ­گۆشەیی، ئەسکەلەی مۆدولاری چەکوشی، بۆری ئەسەکەلەیی، یاریدەدەری ئەسکەلە، بەرهەمهێنانی برغووی ڕێکخستن بە پێی قەبارەی داواکراو و پایەڵی ئەسەکەلە

جەکی کانزایی

بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جکی کانزایی تایبەتی قاڵب بەستنی سەقفە کۆنکرێتییەکان: جۆرەکانی جەکی خاچدار، جەکی سادە، جکی ڕەزوە(دەزوو)ی دەرەوە، جەکی ڕەزەوی ناوەوە، جەکی یوو، جەکی خاچی جێگر و جەکی داواکراو (تایبەتی)

 

ئامێر و کەرەستەکانی قاڵبی کۆنکرێت

بەرهەمهێنانی کۆی ئامێر و کەرەستەکانی کانزایی کۆنکرێتی، قاڵبی بەنداو و تونێل، قاڵبی پرد، ئامراز و پێداویستییەکانی قاڵب­بەستن، قاڵبی سەر ئەستوون، قاڵبی مەنهۆڵ، قاڵبی خڕ و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی قاڵبی کۆنکرێتی بە پێی داواکاری

Go to top