:Select Language

Farsi

Kurdi

 

 

 

Menu

قاڵبی بەنداو:

قاڵبی بەنداو جۆرێک قاڵبی یەک لایەنەیە کە بۆ تێکردنی کۆنکرێتی چواردەوری بەنداو دیزاین کراوە. لەم قاڵبەدا گوشاری لاوەکی کۆنکرێت لە ڕێگەی جەکی خوار و براکەتەوە هەڵدەگیرترێت. ئەم قاڵبە کە بەگشتی بە شێوەی پانێلی یەکپارچە و لە قەبارەی گەورەدا دروست دەکرێت پاش جێبەجێکردنی هەر قۆناغێک لە تێکردنی کۆنکرێت لە ڕێگەی تادانۆوە لە بڵیندایی بەرزتردا دادەندرێت.

ڕووبەری قاڵبی بەنداو لە پلێیتی پۆڵایی و یان پلای وود دروست دەکرێت. ئەو قاڵبانەی ڕووبەری پۆڵاییان هەیە زیاتر لە 150 جار توانایی بەکارهێنانیان هەیە. بەڵام کێشیان زۆرە.  قاڵبی پلای وود کە کێشی سووکتری هەیە، نزیکەی 40 جار توانایی بەکارهێنانی هەیە. بۆ دروستکردنی شەفتی S شکڵی بەنداو، قاڵبی تایبەتی دیزاین دروست دەکرێت. قاڵب­بەستنی سەرڕێژەکان بە یارمەتی قاڵبی مۆدولارەوە لە توانادا هەیە. 

ئەسکەلەی مۆدولار

تبەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئەسکەلەی مۆدولاری سێ­گۆشەیی، ئەسکەلەی مۆدولاری چەکوشی، بۆری ئەسەکەلەیی، یاریدەدەری ئەسکەلە، بەرهەمهێنانی برغووی ڕێکخستن بە پێی قەبارەی داواکراو و پایەڵی ئەسەکەلە

جەکی کانزایی

بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جکی کانزایی تایبەتی قاڵب بەستنی سەقفە کۆنکرێتییەکان: جۆرەکانی جەکی خاچدار، جەکی سادە، جکی ڕەزوە(دەزوو)ی دەرەوە، جەکی ڕەزەوی ناوەوە، جەکی یوو، جەکی خاچی جێگر و جەکی داواکراو (تایبەتی)

 

ئامێر و کەرەستەکانی قاڵبی کۆنکرێت

بەرهەمهێنانی کۆی ئامێر و کەرەستەکانی کانزایی کۆنکرێتی، قاڵبی بەنداو و تونێل، قاڵبی پرد، ئامراز و پێداویستییەکانی قاڵب­بەستن، قاڵبی سەر ئەستوون، قاڵبی مەنهۆڵ، قاڵبی خڕ و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی قاڵبی کۆنکرێتی بە پێی داواکاری

Go to top