:Select Language

Farsi

Kurdi

 

 

 

Menu

قاڵبی پرد

قاڵبی پرد لە بەشی جۆراوجۆری مۆم، پێکهاتە، ئەستوون و کۆڵ و تەختەبان پێک دێت. لە پێکهاتەدا قاڵبی مۆدولار و ئامرازی یاریدەری ئەوان بەکار دەهێندرێت.

لە ئەستوونەکاندا قاڵبی خڕ یان تێکەڵێک لە قاڵبی خڕ و مۆدولار و ئامرازی یاریدەری ئەو بەکاردەهێندرێت. لە کۆڵ و تەختەبانی پرددا قاڵبی مۆدولار و تایبەت و ئامرازی یاریدەری ئەوان بەکاردەهێندرێت. گەر بڵیندایی ئەستوون زۆر بێت و لە قاڵب­بەستندا ئەستوونەکان وەکوو کۆڵەکەیەک بەکاردەهیندرێن بە بەکارهێنانی داربەست یان کاریتەی پلێیتی پۆڵایی بە قەبارەی گەورە سەکۆی قاڵب بەستن دابین دەکرێت. لە پردی زارکی گەورەدا کە لەسەر ڕووباری پڕ لە ئاو یان دۆڵی قووڵ تێدەپەڕێت لە جۆرێک قاڵبی یەکدەست کە بە شاریۆ ناسراوە و بە شێوەی هەڵواسراو ئیش دەکات بەکاردەهێندرێت. هەر جۆرە قاڵبێکی پرد دیزاین و جێبەجێکردنی تایبەت بە خۆی هەیە و دەبێ دیزاین گشت مەرجەکانی جێبەجێکردن لەبەرچاو بگرێت. 

ئەسکەلەی مۆدولار

تبەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئەسکەلەی مۆدولاری سێ­گۆشەیی، ئەسکەلەی مۆدولاری چەکوشی، بۆری ئەسەکەلەیی، یاریدەدەری ئەسکەلە، بەرهەمهێنانی برغووی ڕێکخستن بە پێی قەبارەی داواکراو و پایەڵی ئەسەکەلە

جەکی کانزایی

بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جکی کانزایی تایبەتی قاڵب بەستنی سەقفە کۆنکرێتییەکان: جۆرەکانی جەکی خاچدار، جەکی سادە، جکی ڕەزوە(دەزوو)ی دەرەوە، جەکی ڕەزەوی ناوەوە، جەکی یوو، جەکی خاچی جێگر و جەکی داواکراو (تایبەتی)

 

ئامێر و کەرەستەکانی قاڵبی کۆنکرێت

بەرهەمهێنانی کۆی ئامێر و کەرەستەکانی کانزایی کۆنکرێتی، قاڵبی بەنداو و تونێل، قاڵبی پرد، ئامراز و پێداویستییەکانی قاڵب­بەستن، قاڵبی سەر ئەستوون، قاڵبی مەنهۆڵ، قاڵبی خڕ و بەرهەمهێنانی جۆرەکانی قاڵبی کۆنکرێتی بە پێی داواکاری

Go to top